٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٧:٠٨
کوژرانی١٣کەس لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆسەر یەمەن

سوپای ئەمریکا ئیدیعای کرد، لەئاکامی سێ هێرشی بۆسەر پێگەی گرووپە چەکدارەکان لە یەمەن ، لانیکەم ١٣کەس لەئەندامانی ئەلقاعیدە کوژراون.

بە پێی ڕاپۆری ڕۆیتەرز، رۆژی سێ شەمە ڕایگەیاند، ئەو پەلامارانە لە٢٤ی ئاگۆستی٢٠١٦وە هەتا چواری سیپتەمبەر ئەنجامی گرتووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، سەرکردایەتی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئیدیعای کرد، هەر سێ پەلامارەکە لەدژ ئامانجەکانی ئەلقاعیدە لە نیمچەدوورگەری عەرەب، لەناوەندی یەمەن و بینای قایمقامەتی "شبوە" ئەنجامی گرتووە.

لەو بەیاننامەیەدا، ئاماژە نەکراوەتە چۆنیەتی ئەنجام گرتنی پەلامارەکان یان ناسنامەی کەسانی کوژراو....

کۆتایی کورتە نامە/310